2 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
سعودیە و كوەیت و قەتەر بەرپەرچی ژمارەیەك مووشەك و درۆنی ئێرانیان دایەوە
پەیام
هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتانی كەنداو بەردەوامە و هەر یەك لە سعودیە و كوەیت و قەتەر دەڵێن: بەرپەرچی ژمارەیەك مووشەك و درۆنیان داوەتەوە.
لەو میانەیەدا، وەزارەتی بەرگریی سعودیە بڵاوی كردەوە ڕێگرییان لە سێ مووشەكی بالیستی كردووە و تێكیان شكاندووە، كە بەرەو بنكەی ئاسمانی ئەمیر سوڵتان هەڵدراوە، هەروەها لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕیاز بەرپەرچی مووشەكێكی كرۆز و دوو درۆن دراوەتەوە.
لای خۆیەوە سعوود بن عەبدولعەزیز وتەبێژی وەزارەتی بەرگری كوەیت بڵاوی كردەوە هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی بەرپەرچی هێرشێكی مووشەكی و درۆنی داوەتەوە و بەهۆی كەوتنەوەخوارەوەی پارچەشەوە زیانی ماددی كەوتووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری قەتەریش ئاماژەی بەوە دا هێزی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشێكی درۆنی داوەتەوە، كە بنكەی عودەیدی ئاسمانی كردە ئامانج.
لە سەرەتای هێرشی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكا و قەوارەی زایۆنییەوە، هەر یەك لە سعودیە و كوەیت و ئیمارات و قەتەر و بەحرەین و شانشینی عومان و ئوردن و عێراق ڕووبەڕووی هێرشی ئێران بوونەتەوە، هەر چەندە ئێرانیش دەڵێت بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەو وڵاتانە دەكاتە ئامانج، بەڵام هێرشەكان كوژراو و بریندار و زیانی ماددیشی لێ كەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە