2 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی سەر ئێران پێی نایە هەفتەی دووەمەوە و هێرشەكانیش بەردەوامییان هەیە

پەیام 

جەنگی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران پێی نایە هەفتەی دووەمەوە و هێرشەكانی هەردوولایش بەردەوامی هەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جەنگەكە توندبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و سوپای زایۆنی ڕایگەیاندووە كە بە 80 فڕۆكەی جەنگی هێرشی كردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ئێران لە ناوەڕاستی تارانی پایتەخت.

هاوكات میدیا فەڕمییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە "بۆردومانەكان كۆگاكانی سووتەمەنی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی میهراباد لە ڕۆژاوای تاران كە نزیكە لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون بە ئاماج گرتووە".

هاوكات بەرپرسانی خۆجێیی پارێزگای ئەسفەهان ڕایانگەیاند كە لە بۆردومانەكانی دوێنێی سەر شارەكەیاندا هەشت كەس كوژراون و 80 یەكەی نیشتەجێبوونیش زیانیان بەر كەوتووە.

لە بەرانبەردا ئێران ئاڕاستەكردنی ڕێژنەی 24هەمینی مووشەكەكانی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و خاكی قەوارەی زایۆنی ڕاگەیاند و دڵنیابوونەتەوە لەوەی تەواوی مووشەكەكانیان ئامانجەكانی خۆی پێكاوە. میدیای زایۆنییش هەواڵی تەقینەوەی لە چەند ناوچەیەكی قەوارەكە و بەرپەرچدانەوەی چەند مووشەكێكیشی بڵاو كردەوە.

لای خۆیەوە بارەگای خاتەمولئەنبیا بڵاوی كردەوە كە چەند پێگەیەكی ئەمریكایان لە كوەیت، ئیمارات و بەحرەین بە چەكی پێشكەوتوو بەئامانج گرتووە و لە هێرشی سەر قەوارەی زایۆنیشدا مووشەكی خەیبەرشكێن بەكار هێنراوە.
لە وڵاتانی سعودیە و بەحرەین و ئەردەنیش دەنگی تەقینەوە و بەرپەرچدانەوەی چەند مووشەكێك ڕاگەیەنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی زەمینی سوپای ئـیسرائیل چووە لوبنانەوە و دواى ڕووبەڕووبوونەوەى کشایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بڕیاری دا بە شێوەیەكی سەربازی یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانێكی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران پێی نایە هەفتەی دووەمەوە و هێرشەكانیش بەردەوامییان هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باری نائاسایی مرۆیی گەورەیە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تۆڵەی بۆردومانی قوتابخانەكەدا، ئێران 22هەمین ڕێژنەی مووشەكیی ئاڕاستەی ئـیسرائیل کرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەترسیدارترین سیناریۆ بۆ ئـیسرائیل؛ شكست و لەقبوونی پێگەی ئەمریكایە لە ناوچەكە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: چەندین دەوڵەت دەستیان بە هەوڵی نێوەندگیری كردووە

سەرەتا