07/03/2026 741 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: لەناو شارەکان باران و لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکى کەم دەبارێت

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە تایەبت لە دوانیوەڕۆوە باران لە ناو شارەکان و بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 07 -03-2026 
کەش /ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین دەست پێدەکات لە دوای نیوەرۆ نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاویەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە . لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ - مامناوەند  (10-20)کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین /(9 – 10 ) کم  دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
سبەى یەک شەممە 08-03-2026
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی رۆژدا، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت.
خێراى با / لەسەر خۆ - مامناوەند  (10-20)کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین /(7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (3 تا 5) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
07-03-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا