2 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گەرووی هورمز دەكەینە سەرچاوەی داهات و شكۆمەندی بۆ گەلەكەمان
پەیام
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران سەپاندنی بنەمای نوێی بۆ بەڕێوەبردنی ئاوەكانی كەنداو و گەرووی هورمز ڕاگەیاند.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا باسی لەوەكرد هاوكێشە و بنەمای تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی ئاوەكانی كەنداو و گەرووی هورمز دانراوە ئەویش لەچوارچێوەی سەركردایەتی مێژوویی موجتەبا خامنەیی ڕابەڕی باڵای ئێران.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: سوپای پاسداران كەنداو و گەرووی هورمز دەكاتە سەرچاوەی داهات و شكۆمەندی بۆ گەلەكەیان و سەرچاوەی ئاسایش و بوژانەوە بۆ ناوچەكە.
بەپێی ئەو بنەما نوێیانەی سوپای پاسداران دایناوە "تاران بە نیازی سەپاندنی كۆت و بەند و ڕێكاری چاودێری توندە بەسەر جووڵەی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بەشێوەیەك لەگەڵ دیدگای سەركردایەتی ئێران بۆ زامنكردنی ئەو بوارە گرنگە گونجاو بێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە