2 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: هێرشەكانى سەر فڕۆكەخانەی بەغداد مایەی قبوڵكردن نیە
پەیام
عێراق راگەیەنراوێكی لەسەر بەردەوامبوونی هێرشەكان بۆ سەر بنكە و بارەگاكان بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، بەردەوامی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گرتووخانەی كەرخ دروست دەكەن.
ڕاوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەوەی راگەیاندووە، كە بەردەوامی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دەوروبەری، هەڕەشە و مەترسیی جیددی بۆ سەر ئاسایشی گرتووخانەی كەرخ دروست دەكەن.
ڕاشیگەیاندووە كە بەردەوامی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دەوروبەری، مایەی قبوڵكردن نیین.
تێیدا هاتووە: "داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگرییكردن لە هێرشە دڕۆنی و مووشەكییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانی نێودەوڵەتیی بەغدا، بگرنەبەر".
ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندبوو كە شەوی 15ی ئەم مانگە بە ئاراستەكردنی پێنج مووشەك هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بەهۆیەوە چوار فەرمانبەر و كارمەندی ئەمنیی فڕۆكەخانەكە، هەروەها ئەندازیارێك برینداربوون.
لەمیانەی جەنگی سەر ئێراندا كە ئەمڕۆ 17 رۆژە بەردەوامە، چەندین جار بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان و بەغدا كراونەتە ئامانج، جگە لەوەی فڕۆكەیەكی سووتەمەنی ئەمریكا لە باشووری عێراق خراوەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە