پێش 3 هەفتە 417 جار خوێنراوەتەوە

کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ڕێکخراوی خولی ئیسپانی کاتی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی لە قۆناغی دووەمی خولەکە ڕاگەیاند.

 ڕێکخراوی لالیگا بڕیاریدا کلاسیکۆی دووەمی ئەم وەرزە لە ڕۆژی 11ـی مانگی پێنچ، لە کاتژمێر  10ـی شەو (بە کاتی کوردستان) بەڕێوە بچێت.

ئەمە دەبێتە یەکەم کلاسیکۆ کە لە یاریگای "سپۆتیفای کامپ نو" ئەنجام بدرێت دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە، چونکە وەرزی ڕابردوو بەرشەلۆنە لە یاریگای "لویس کۆمپانیس" میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کردبوو.

لە یاری قۆناغی یەکەمی لە لالیگا، ڕیاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی "چابی ئەلۆنسۆ" (ڕاهێنەری پێشووی یانەکە) توانیبووی بە ئەنجامی 2-1 لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" لە بەرشەلۆنە بباتەوە.

ئێستا بەرشەلۆنە بە 73 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دایە، لە کاتێکدا ڕیاڵ مەدرید بە 69 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

سەرەتا