2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بههۆی رهفتارهكانی ئهمریكاوه ئاگربهست له مهترسیدایه
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف ئاماژەی پێ کرد ئاسایشی دەریاوانی و تێپەڕبوونی وزە لە گەرووی هورمزدا لەلایەن ئەمریکاوە بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستەوە خراوەتە مەترسییەوە و، دۆخی ئێستا بۆ واشنتۆن ناچێتەسەر.
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، قالیباف هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی گەرووی هورمز کرد و، ڕایگەیاند: "هاوکێشەی نوێی گەرووی هورمز جێگیر دەبێت. ئاسایشی دەریاوانی و تێپەڕبوونی وزە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە بەو گەمارۆیەی کە بە پێشێلکردنی ئاگربەست جێبەجێیان کرد، خراوەتە مەترسییەوە".
وتیشی: "بەرەنگاری ئەمە دەبینەوە. زۆر باش دەزانین کە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا بۆ ئەمریکا تاقەتپڕوکێنە، لەکاتێکدا ئێمە هێشتا دەستیشمان پێنەکردووە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە