2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
لهدوو رۆژی داهاتوودا بهرنامهی حكوومهتهكهی عهلی زهیدی دهگاته پهرلهمان
پهیام
چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بەرنامەی حکوومەتهكهی عهلی زهیدی بگاتە پەرلەمان، هاوکات هەوڵە سیاسییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی لایەنەکان و دەنگدان بە کابینەی نوێ لە هەفتەی داهاتوودا چڕتر بوونەتەوە.
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کارنامەی حکوومەتەکەی ڕەوانەی پەرلەمان دەکات. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی لەناو پەرلەمان ئامادەکاری دەکات بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی بەرنامەکە پێش خستنەدەنگی کابینە وەزارییەکە.
لە لایەکی دیکەوە، محەمەد شەمەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی "خزمەتگوزاری" ئاماژەی بهوه کرد کە لێکتێگەیشتنەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی باش و نزیکەی ٦٠٪ی پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە. ناوبراو جەختی کردەوە ناکۆکییە سیاسییەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچن و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ هەندێک وەزارەت زیاتر لە کاندیدێک پێشکەش دەکات، تاوەکو دەرفەتی زیاتر بۆ هەڵبژاردنی کەسانی لێهاتوو بڕەخسێت.
هاوکات، حامید فەتلاوی، نوێنەری کوتلەی "نەهجی نیشتمانی" و محەمەد حوسام حوسێنی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان لە ڕەوتی حیکمە، هاوڕان لەسەر ئەوەی گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی کابینەکە لەناو وادەی دەستووریدا بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان، هێشتا گفتوگۆ لەسەر پۆستەکانی جێگری سەرۆككۆمار و جێگرانی سەرۆکوەزیران و هەندێک وەزارەتی سیادی لە نێوان لایەنەکاندا بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە