1 کاتژمێر پێش ئێستا 224 جار خوێنراوەتەوە

دادگایی عەجاج (جەللادەكەی نوگرەسەلمان) بۆ 14ـی مانگ دواخرا

پەیام

بە بڕیاری دادگای ڕەسافە لە بەغدا، دانیشتنی عەجاج تكریتی ناسراو بە جەللادەكەی نوگرەسەلمان بۆ 14ـی ئەم مانگە دواخرا، ئەمەش دوای ئەوەی وتە لە 25 شایەتحاڵی قوربانیی دەستی ئەم تۆمەتبارە وەرگیرا.

پەیامنێری پەیام كە ئامادەی دانیشتنەكەی دادگا بوو، وتی عەجاج تكریتی نكووڵی لە بەشێك لەو تاوانانەدا كرد، كە لە نوگرەسەلمان ئەنجام دراون و ڕەتی كردوونەتەوە، لەم ئەنجامەشەوە دادگا دانیشتنەكەی بۆ 14ـی مانگ دواخست. تاكوو لێكۆڵینەوەی زیاتر لە دۆسیەكەدا بكرێت. 

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیاربوو دادوەر بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەكە بدات، بەتایبەت كە تۆمەتبار پێشتر لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەدا دانی بە بەشێك لە تاوانەكانیدا ناوە كە لە زیندانی نوگرەسەلمان دەرهەق بە ئەنفالكراوان ئەنجامی داون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی ئایندە دەنگ بە حكومەتەكەی زەیدی بدرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگایی عەجاج (جەللادەكەی نوگرەسەلمان) بۆ 14ـی مانگ دواخرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەسعوود پزیشکیان پیرۆزبایی له‌ عه‌لی زه‌یدی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌دوو رۆژی داهاتوودا به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەدنان فەیحان: یاسای نەوت و غاز و حەشدی شەعبی لە كارە لەپێشینەكانی پەرلەمانە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دیدار و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان بەردەوامن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك: وەزارەتەكان بەپێی سەنگی سیاسی و پەرلەمانی دابەش دەكرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پشتیوانى خۆى بۆ عەلى زەیدى دووپاتکردەوە

سەرەتا