1 کاتژمێر پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی ئایندە دەنگ بە حكومەتەكەی زەیدی بدرێت
پەیام
بەرپرسێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند چاوەڕوان دەكرێت پێش 15ی ئەم مانگە حكومەتی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.
محەمەد جەمیل مەیحی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كە هەرچەندە لەسەر زۆربەی دۆسیەكان ڕێككەوتن هەیە، بەڵام هێشتا جۆرێك لە جیاوازیی بۆچوون لە ناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە دابەشكردنی وەزارەتە سیادییەكان ماوەتەوە، كە بڕیارە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا ئەو گرفتەش چارەسەر بكرێت كە لە هەفتەی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، بەرنامەی حكومەتی عەلی زەیدی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت تاوەكو بەپێی ڕێكارە دەستوورییەكان تاوتوێ بكرێت و ئامادەكاری بۆ دانیشتنی دەنگدان بكرێت.
سەركردەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی كردەوە، پڕۆسەی متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی پێش 15ی ئایار ئەنجام دەدرێت و پێشبینیشی كرد كە حكومەت پشتگیرییەكی بەرفراوانی لایەنەكان بەدەستبهێنێت، نەك تەنها بە زۆرینەیەكی سادە تێ ببەڕێت.
مەیحی وتیشی، لێكتیگەیشتنە سیاسییەكان لە ئاستێكی باشدان و زەیدی توانیویەتی متمانەی زۆربەی هێزە بەشداربووەكان بەدەستبهێنێت، ئەمەش وا دەكات حكومەتی داهاتوو بە پێگەیەكی بەهێزەوە دەست بەكارەكانی بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابووری و ئەمنییەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە