2 کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

كارنامەكەی زەیدی جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم دەکاتەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو، لە كارنامەی حكومەتەكەی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای دەستوور كردووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕە هەواڵییە عێراقییەكان لەبارەی ناوەڕۆكی كارنامەی حكومەتەوە ئاشكرایان كردووە، باس لەوە دەكەن كە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە بڕگەكانی ئەم كارنامەیەدا، بەشێكی بەرچاوی بۆ دۆسیەی ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر تەرخان كردووە. 
ئەوەیش بڵاو كراوەتەوە، كە زەیدی بەڵێنی داوە لە ڕێگەی چوارچێوە دەستووری و یاساییەكانەوە كار بۆ كۆتاییهێنان بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بكات، بەتایبەت لە بوارەكانی نەوت، دارایی و كارگێڕی.

هەروەها لە كارنامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، كە چارەسەركردنی ئەم ناكۆكییانە لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە دەبێت، كە ئامانج لێی گرەنتیكردنی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگییە لە نێوان پێكهاتەكاندا. 

هاوكات بەپێی كارنامەكە باس لە چاكسازیی ئابووری، بەهێزكردنی سەقامگیریی ئەمنی، بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە داراییەكان، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و فراوانكردنی سەرچاوەكانی داهات دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كارنامەكەی زەیدی جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم دەکاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستبەكاربوونی حکومەتى نوێ، زەیدى کارنامەکەى ڕادەستی حەلبووسی كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی ئایندە دەنگ بە حكومەتەكەی زەیدی بدرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگایی عەجاج (جەللادەكەی نوگرەسەلمان) بۆ 14ـی مانگ دواخرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەسعوود پزیشکیان پیرۆزبایی له‌ عه‌لی زه‌یدی كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌دوو رۆژی داهاتوودا به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عەدنان فەیحان: یاسای نەوت و غاز و حەشدی شەعبی لە كارە لەپێشینەكانی پەرلەمانە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیدار و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان بەردەوامن

سەرەتا