2 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
دوو سەربازیی ونبووی ئەمریكی لە مەغریب هەشت ڕۆژە نەدۆزراونەتەوە
پەیام
هەشت ڕۆژە گەڕان بە دوای دوو سەربازیی ونبووی ئەمریكا لە مەغریب و لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانەی باس لە دۆزینەوەی یەكێكیان بە مردوویی دەكرێت، بەردەوامە.
دوای ئەوەی دوو سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەش لە وڵاتی مەغریب لە دووی ئەم مانگە ونبوون، هەشت ڕۆژە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە بەبێ ئەوەی چارەنووسیان ئاشكرا بووبێت.
فەرماندەیی سەربازیی ئەمریكا لە ئەفریقیا ناسراو بە (ئەفریكۆم) بڵاوی كردەوە: زیاتر لە 600 سەربازی ئەمریكی و مەغریبی بەشدارن لە پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو دوو سەربازە ئەمریكییە ونبووە و گەڕانەكە زیاتر لە 12 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەریا و كەناراوەكانی گرتووەتەوە و ئێستاش ڕۆژانە نزیكەی سێ هەزار كیلۆمەتری دیكە دەگەڕێین.
ئەفریكۆم ڕایشیگەیاند: پڕۆسەی گەڕان بە ئاڕاستەی ڕۆژاوا و بە ڕووی زەریای ئەتڵەسییدا بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی مەغریب بڵاویان كردەوە تەرمی یەكێك لە سەربازە ونبووەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەیان دۆزراوەتەوە. بەرپرسێكی پێنتاگۆنیش لەوبارەوە وتی: ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەن لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی یەكێك لە سەربازە ونبووەكان بڵاو كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانە دەكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە