1 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
نهتهنیاهو لە میانی جەنگ لەگەڵ ئێراندا بە نهێنی سەردانی ئیماراتی کردووە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ناتانیاهو لە میانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا بە نهێنی سەردانی ئیماراتی کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆکوەزیران ناتانیاهو لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان گفتوگۆی کردووە.
ڕاشگەیاندراوە کە لە میانی سەردانەکەدا، "پێشکەوتنی مێژوویی" لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات تۆمار کراوە.
پێشتر پلاتفۆرمی هەواڵی ئاکسیۆس لە ٢٦ی نیسان ڕایگەیاندبوو کە هاوکارییەکان لە نێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا لە بوارەکانی سەربازیی، ئاسایش و هەواڵگری لە میانی جەنگدا گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆی.
ئەو بەرپرسانەی کە بۆ ئاکسیۆس قسەیان کردبوو، ڕایانگەیاندبوو، دوای دیدارەکەی ناتانیاهو و ئال نەهیان لە ڕۆژەکانی سەرەتای جەنگەکەدا، ناتانیاهو فەرمانی کردبوو بە دامەزراندنی سیستەمێکی بەرگریی مووشەکی گومبەزی پۆڵایینی ئیسرائیلی و دەیانی سەرباز کە لە خزمەت بەکارهێنانی سیستەمەکەدا بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە