3 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
بە هۆی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان ٢٩ کەس کوژران
ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بە هۆی هێرشەکانی ئاسمانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان کوژران، گەیشتە ٢٩ کەس.
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ١٧ی نیسان، بەردەوامە.
بە پێی هەواڵەکانی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان، NNA، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان بەردەوامە و بە هۆیەوە ٢٩ کەس کوژراون.
بە پێی ئەم هەواڵە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ماڵێکیان لە ناوچەی نەباتیە بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
هاوکات ئاژانسەکە لە زمان وەزارەتی تەندروستی بڵاویشی کردووەتەوە کە سوپای ئیسرائیل هەروەها حەوت ئۆتۆمبێل لە چەندین ناوچەی جیاجیای لوبنان کردووەتە ئامانج و بە هۆیەوە ١٢ کەس کوژران.
لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوچەی دیکەش لە باشووری لوبنان ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە