2 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلى: ئێران لەسەدا 20ى درۆنە هێرشبەرەكانی ئەمریكای لەناوبردووە

پەیام 

ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"ی زایۆنی ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە زیانە گەورەكانی سوپای ئەمریكا لە ئەنجامی گرژییە سەربازییەكانی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران بڵاوكردەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتەكە، هێرشەكان بوونەتە هۆی لەناوبردنی نزیكەی لەسەدا 20ی توانای درۆنە هێرشبەرەكانی سوپای ئەمریكا، ئەمەش وەك گورزێكی كەم وێنە لە هێزەكانی واشنتۆن لە ناوچەكەدا دەبینرێت.

هاوكات وەزارەتی بەرگری ئەمریكا 24 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتووی لە جۆری "MQ-9 " لەدەستداوە، كە بە یەكێك لە گرانبەهاترین و نوێترین تەكنەلۆژیاكانی جەنگ دادەنرێت. 

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، بەهای ئەم زیانانە بە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەشێك لەم فڕۆكانە لە كاتی ئەركە سەربازییەكاندا تێكشكێنراون و بەشێكی دیكەشیان لە ناو بنكە و فڕۆكەخانەكاندا لەلایەن موشەكەكانی ئێرانەوە كراونەتە ئامانج.

سەرەڕای بێدەنگی ئیدارەی ئەمریكا لەسەر قەبارەی ڕاستەقینەی زیانەكان، ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكییەوە ئاشكرای كردووە، واشنتۆن هەوڵەكانی بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم فڕۆكانە لە ڕێگەی گرێبەستی نوێ لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان دەستپێكردووە. 

ئەم هەوڵانەش لە كاتێكدایە، تاكو ئێستا حكومەتی ئەمریكا بە فەرمی وردەكاریی زیانە سەربازییەكانی نێو جەنگەكەی لەگەڵ ئێران بۆ میدیاكان ئاشكرا نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلى: ئێران لەسەدا 20ى درۆنە هێرشبەرەكانی ئەمریكای لەناوبردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل كۆنترۆڵی سەربازی خۆی لە غەززە بۆ لە سەدا 60 فراوان دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێبەری درووزەكان جەخت لە جیابوونه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق و سوپاسی ئیسرائیل دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕەتیکردەوە خامنەیی بڕیاری نەبردنەدەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تواناكانی خۆی بونیات ده‌نێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشکیان: هێز ناتوانێت ئێران ناچاری تەسلیمبوون بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی ئەمریکامان پێگەیشتووە و خەریکی پێداچوونەوەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئێران توانیویه‌تی داستانێكی گه‌وره‌ تۆمار بكات

سەرەتا