1 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

ڕەشنووسێكی گریمانەیی نۆ خاڵی بۆ ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران ئاشكرا كرا

پەیام

میدیاكان پڕۆژە ڕێككەوتنێكی 9 خاڵی لەنێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكرا دەكەن كە ئامانجی ڕاگرتنی گشتگیری شەڕ، هەڵگرتنی سزاكان و دەستپێكردنی دانوستانە لە ماوەی یەك هەفتەدا بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكان.

ئەمڕۆ سەرچاوە هەواڵییەكان پەردەیان لەسەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی گریمانەكراو لەنێوان واشنتن و تاران لادا. ئەم پڕۆژەیە لە 9 خاڵی سەرەكی پێكهاتووە و ئامانجی سەرەكیی ڕاگرتنی پەرەسەندنی سەربازی و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاوە بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا.

بەپێی زانیارییەكان، ڕەشنووسەكە جەخت لە ڕاگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی شەڕ لە هەموو بەرەكاندا دەكاتەوە، لەگەڵ پابەندبوونی هەردوولا بە نەكردنە ئامانجی ژێرخانی سەربازی، مەدەنی و ئابووری یەكتری. 

هەروەها یەكێكی تر لە خاڵەكان بریتییە لە ڕاگرتنی شەڕی میدیایی و دەستپێكردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسە هەڵواسراوەكان لە ماوەی حەوت ڕۆژدا دوای چوونە بواری جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە.

لایەنێكی دیكەی گرنگی ئەم پڕۆژەیە، پرسی هەڵگرتنی قۆناغ بە قۆناغی سزاكانی ئەمریكایە لە بەرانبەر پابەندبوونی ئێران بە مەرجەكان. 

هاوكات جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ و گەرەنتیكردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە كەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمز كراوەتەوە. 

لە كۆتاییشدا، پێشنیاری دروستكردنی میكانیزمێكی هاوبەش كراوە بۆ چاودێریكردن و چارەسەركردنی كێشەكان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    پاكستان و ئێران بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كۆبوونەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسێكی گریمانەیی نۆ خاڵی بۆ ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران ئاشكرا كرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلى: ئێران لەسەدا 20ى درۆنە هێرشبەرەكانی ئەمریكای لەناوبردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل كۆنترۆڵی سەربازی خۆی لە غەززە بۆ لە سەدا 60 فراوان دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێبەری درووزەكان جەخت لە جیابوونه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق و سوپاسی ئیسرائیل دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕەتیکردەوە خامنەیی بڕیاری نەبردنەدەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تواناكانی خۆی بونیات ده‌نێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشکیان: هێز ناتوانێت ئێران ناچاری تەسلیمبوون بکات

سەرەتا