1 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان و ئێران بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كۆبوونەوە
پەیام
باڵیۆزخانەی پاكستان لە تاران ڕایگەیاند: موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاكستان، كۆبوونەوەیەكی نوێی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامداوە و مەبەست لێی تاوتوێكردنی پێشنیازەكانە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانە هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاكستان بۆ تاران بە مەبەستی داڕشتنی چوارچێوەیەكی سەرەتایی بۆ دانوستانەكان.
سەرچاوە ئاگادارەكان ئاماژە بەوە دەكەن، گفتوگۆكان وردەكارییە تەكنیكییەكان و ڕێكارەكانی بنیاتنانی متمانەیان گرتووەتەوە، هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر دەستەبەركردنی گەرەنتییە هاوبەشەكان كردووەتەوە، كە بۆ ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ دەستپێكردنی دیالۆگێكی سیاسی پێویستن ، چ ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ.
ئەم هەوڵانە بەشێكن لە ستراتیژییەكی فراوانتر بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمییەكان لەڕێگەی نێوەندگیرییەكی كارا و بەهێزكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
لە لایەكی دیكەوە، سەرچاوە ئێرانییەكان ئاشكرایان كردووە، دوایین پێشنیازی ئەمریكا كە لە ڕێگەی پاكستانەوە پێی گەیشتووە، یارمەتیدەر بووە لە نزیككردنەوەی دیدگاكان، بەڵام تاران گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی بەستووەتەوە بەوەی كە حكومەتی ئەمریكا لە بژاردەی پەرەپێدانی سەربازی و هەڕەشەی جەنگ پاشەكشە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە