2 کاتژمێر پێش ئێستا 168 جار خوێنراوەتەوە

لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا 66 كەشتیی بە گەرووی هورموزدا تێپەڕیون

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایانگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 كەشتیی بازرگانی و تانكەری نەوت بە نۆكەندی هورموزدا تێپەڕیون، ڕۆژی پێشتریش 31 كەشتی دیكە بە گەرووەكەدا تێپەڕیون. 

سوپای پاسداران جەختیشی كردەوە، سەرجەم كەشتییەكان دوای هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران تێپەڕیوون، ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەو دۆخی نائەمنییەی كە بە وتەی ئەوان ئەمریكا لە گەرووی هورموزدا دروستی كردووە، توانیویانە ڕێڕەوێكی سەلامەت بۆ كەشتیوانی دابین بكەن.

ئەم پێشهاتانەش هاوكاتن لەگەڵ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی "دەستەی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی ئاویی كەنداو" لەلایەن تارانەوە، كەدەستەكە كۆنترۆڵێكی دەریایی فراوان دەسەپێنێت، كە لە كوهـ موبارەك لە باشووری ئێرانەوە تا باشووری فوجەیرە لە ڕۆژهەڵات و لە دوورگەی قشمەوە تا ئوم ئەلقوەین لە ڕۆژاوا دەگرێتەوە. 

تاران جەختیشی كردەوە تێپەڕبوونی هەر كەشتییەك لەم ناوچەیەدا پێویستی بە هەماهەنگی و وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە لە هێزە چەكدارەكان هەیە. 

ئەو ڕێكارانەش لە كاتێكدایە، گرژییە هەرێمییەكان سەبارەت بە كەشتیوانی و دابینكردنی وزە لە ناوچەی كەنداو بەردەوامییان هەیە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترله‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجى گەیشتوونەتە شارى مەککە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ پەرەنەسەندنی ململانێ سەربازییەكانى ئێران و ئەمریكا، سوپاسالاری پاكستان لە تارانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا 66 كەشتیی بە گەرووی هورموزدا تێپەڕیون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان و ئێران بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كۆبوونەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسێكی گریمانەیی نۆ خاڵی بۆ ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران ئاشكرا كرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلى: ئێران لەسەدا 20ى درۆنە هێرشبەرەكانی ئەمریكای لەناوبردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل كۆنترۆڵی سەربازی خۆی لە غەززە بۆ لە سەدا 60 فراوان دەكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێبەری درووزەكان جەخت لە جیابوونه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق و سوپاسی ئیسرائیل دەكات

سەرەتا