23/05/2026 563 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا بەرزترین تۆڕباینی با بونیاددەنێت و کارەباى هەشت هەزار ماڵ دەدات

پەیام

ئەڵمانیا بەرزترین تۆڕباینی با لە جیهاندا بونیاد دەنێت و توانای دابینكردنی كارەبای بۆ نزیکەى هەشت هەزار ماڵ هەیە.

لە ویلایەتی براندنبۆرگی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا، كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی تۆرباینێك بەردەوامە كە بەرزییەكەی 365 مەترە و لە بورجی (ئیڤڵ)ی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا زیاترە.

ئەم پڕۆژەیە تێچووەكەی لەنێوان 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆیە و لە لایەن دامەزراوەیەكی حكوومییەوە پارەدار دەكرێت، تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو بۆ سوودوەرگرتن لە بای بەهێزی بەرزاییەكان بەكار دەهێنێت. 

چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بكەوێتە گەڕ و بڕی كارەبای بەرهەمهاتووی دوو هێندەی تۆرباینە ئاساییەكان بێت.

ئەڵمانیا كە خاوەن گەورەترین ئابووریی ئەورووپایە، وێستگە ئەتۆمییەكانی داخستووە و ئێستا 59%ی كارەباكەی لە سەرچاوە نوێبووەوەكانەوە بەدەست دەهێنێت، بەم هەنگاوە دەیەوێت پشتبەستن بە نەوت و غاز كەم بكاتەوە.

پڕۆژەكە سوودی گەورەی بۆ دانیشتووانی ناوچەكە هەبووە، بۆ نموونە لە شارۆچكەی "شیپكاو" داهاتی باج لە پڕۆژەكانی وزەی نوێبووەوە گەیشتووەتە 60%، ئەمەش وای كردووە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتداران لە سەپاندنی باجی نویچی یانزیادكردنی باج لەسەر هاووڵاتییان دوور بكەونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا