1 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن تایمز: ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتن نزیكن و بەمزووانە ڕادەگەیەنرێت

پەیام

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكی هەر دوو وڵاتی ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی جەنگ نزیك بوونەتەوە و سەرانی ژمارەیەك وڵاتیش هانی ترەمپیان داوە ڕێككەوتنەكە پەسەند بكات.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە: حاڵەتی چەقبەستوویی لە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كۆتایی هات. ئاژانسی فڕانس پرێس لە بەرپرسانی ئەمریكای گواستەوە كە "ئەمریكا و ئێران لە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر یاداشتی لێكتێگەیشتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ لێك نزیكن".
فڕانس پرێس لە بەرپرسانی ئەمریكاوە گواستییەوە كە "هیوادارین لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بڕیار لەسەر یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە بدرێت". 

ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە سەرچاوەیەكی ئەمریكی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، كە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆ كۆتاییهێنانی جەنگ لەگەڵ ئێران نزیكین.

ئەكسیۆس ئەوەشی ئاشكرایكرد، كە سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی بە سەرانی وڵاتانی قەتەر، سعودییە، ئیماڕات، توركیا و پاكستانەوە كرد و ژمارەیەك لە سەركردەی ئەو وڵاتانە هانی ترەمپیان داوە پێشنیازی ڕێككەوتنەكە پەسەند بكات.

هەر ئەكسیۆسیش ڕایگەیاند، كە هێشتا ترەمپ هیچ بڕیارێكی كۆتایی لەبارەی پێشنیازەكەی ئێران نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەی "واشنتن تایمز"یش نووسی: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و جی دی فانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ستیڤ ویتكوف و جارید كۆشنەر دانوستانكارانی ئەمریكی، ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكەیان لا پەسەندە.

واشنتۆن تایمز ڕایشیگەیاند: ئەمریكا و ئێران لە 24 كاتژمێری داهاتوودا ڕێككەوتنی ئاشتی ڕادەگەیەنن.

بەرپرسێكی باكستانیش بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە: ئەم ڕێككەوتنە كاتییە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، هەردوولا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو خاڵەی كە لە كاتی گفتوگۆكانی ئیسلامئاباد لێی نزیك بووبوونەوە. 

بەرپرسەكەی پاكستان ڕایشیگەیاندووە: ناتوانین بڵێین هەموو شتێك تەواوە تا ڕێككەوتنەكە بەدی نەیەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریكا بە كردنەوەی گەرووی هورمز دەستپێدەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن تایمز: ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتن نزیكن و بەمزووانە ڕادەگەیەنرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنی درێژكردنەوەی ئاگربەست نزیكن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتانی كەنداو بەشداربوون لە هێرشەکانى سەرمان و دەبێت قەرەبوومان بکەنەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جگەلە قبوڵكردنی داواكارییەكانمان بژاردەى ترى نییە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیاترله‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجى گەیشتوونەتە شارى مەککە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پەرەنەسەندنی ململانێ سەربازییەكانى ئێران و ئەمریكا، سوپاسالاری پاكستان لە تارانە

سەرەتا