03/06/2026 563 جار خوێنراوەتەوە

پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فلۆرنتینۆ پێرێز جەختی کردەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکات بە ئاشکراکردنی گرێبەستە نوێیەکانی وەک دەسپێکی پڕۆژە وەرزشییەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

 لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئێل ئیسپانیۆل" سەرەتا پێرێز ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم گرێبەستی گەورەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات و هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناسنامەی ڕاهێنەرە نوێیەکەش ڕادەگەیەنێت.

سەرۆکی قەڵای سپی وتیشی: هاندەران من دەناسن، من لە ماوەی 23 ساڵی سەرۆکایەتیمدا هەمیشە شۆکهێنەر بووم و هەرکەسێک من بناسێتدەزانێت کە باشترین یاریزانەکان لە ڕیاڵ مەدرید دەبن و ئێمە جارێکی دیکە چامپیۆندلیگ دەبەینەوە.

لە کۆتایدا پێرێز دەشڵێت: ئەوانەی دەڵێن ئێمە قەرزارین لە کاتێکدا دەوڵەمەندترین یانەی جیهانین، دابینکردنی بودجەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای بێرنابیۆ کێشە نییە، ڕێژەی سوودەکەی کەمترە لە سەدا سێ و ملیارێک یۆرۆش ماوەتەوە، یاریگاکە لە داهاتەکانی خۆی قەرزەکان دەداتەوە و ئێمە 150 ملیۆن یۆرۆ قازانجمان دەبێت تەنیا لە کورسییە نوێیەکان و توانای دانەوەی قەرزەکانمان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 2 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 2 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

سەرەتا