پێش 1 هەفتە 1055 جار خوێنراوەتەوە

پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

پلانی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنانی لە کڕینی جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەبێت.

 ئەگەر خەونی ئەلڤارێز کە خۆی ئارەزووی بۆ بەرشەلۆنە دەربڕیوە نەیەتە دی، یانەکە پلانی "بی"ی ئامادەکردووە و ڕۆژنامەی "سپۆرت" ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوی "ئیلی جۆنیۆر کرووپی"، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بۆرنمۆس، گەڕاوەتەوە سەر مێزی گفتوگۆکان، چونکە کرووپی کە تەمەنی ٢٠ ساڵە، وەرزی ڕابردوو لە ٣٥ یاریدا ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە و نرخەکەی بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

خوان لاپۆرتا دەیەوێت بە کەمترین تێچووی دارایی و بەرزترین کوالێتی هێرشبەرێکی نوێ بۆ فلیک دابین بکات، چاوەکانیش لەسەر چەند ڕۆژی داهاتوون تا بزانرێت ئایا ئەلڤارێز دەتوانێت ئیدارەی ئەتلەتیکۆ ناچار بکات دەستبەرداری بن یان ئەوەی بەرشەلۆنە پەنا بۆ بژاردەیەکی دیکە ببات.

لەلایەکی دیکەوە، هانسی فلیک، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، بە هێمنی سەیری دۆخەکە دەکات، ئەمەش دوای گواستنەوەی "ئەنتۆنی گۆردۆن" و "کەریم ئادیمی"، تیپەکە نەرمی زیاتری بەدەست هێناوە و بەرشەلۆنە بڕیاری داوە بە هیچ شێوەیەک لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاتر بۆ ئەلڤارێز خەرج نەکات و ئامادەش نییە هیچ یاریزانێک بکاتە بەشێک لە گرێبەستەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا