1 کاتژمێر پێش ئێستا 197 جار خوێنراوەتەوە

حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا


وتەبێژی سەربازیی گرووپی ئەنسارولڵا (حوسییەکان) ڕایگەیاند، کە چەندین مووشەکیان ئاڕاستەی ناوچەی یافا کردووە و لەمەودواش گەمارۆیەکی گشتگیری دەریایی بەسەر سەرجەم کەشتییەکانی ئیسرائیلدا لە دەریای سوور دەسەپێنن. 
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی پێ کرد کە هێزەکانیان "ئامانجە هەستیارەکانی" ناوچەی یافایان پێکاوە. ناوبراو جەختی کردەوە جوڵەی دەریایی ئیسرائیل لە دەریای سوور بە تەواوی قەدەغە دەکەن و هەر جۆرە هاتوچۆیەکی کەشتییەکانی ئەو قەوارەیە دەبێتە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێزەکانیان. 
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، وتەبێژەکەی حوسییەکان هۆشداریی دا کە لە بەرانبەر پەرەسەندنە سەربازییەکاندا پەنا بۆ "زیادکردنی هێرشەکان" دەبەن. ڕاشیگەیاند کە هێرشەکانیان لەگەڵ پێشهاتەکاندا پەرە دەستێنێت و ئەو هەنگاوانەش بە هەماهەنگی و بەشداریی "بەرەی موقاوەمە" ئەنجام دەدرێن. 
ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی سەر ڕێڕەوە ئاوییەکان ڕوو لە زیادبوونە. حوسییەکان دەڵێن ئامانجیان لەم بڕیارانە گوشارخستنە سەر ئیسرائیلە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ؛ لە ئێستادا ئێران و ئیسرائیل هێرش ئەنجام دەدەن و ئیسرائیل دەڵێت چەند ڕۆژ دەخایەنێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست شكێنرا؛ ئێران و ئیسرائیل هێرشیان ئەنجام دا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئەمریكا و ئێران گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە هاوكێشە سەربازییەكاندا دروستكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران نزیکەى دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز وەردەگرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

سەرەتا