2 رۆژ پێش ئێستا
267 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: هیچ دهستپێشخهرییهك بۆ كۆبوونهوهی پووتین و زیلێنسكی نهكراوه
پهیام
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملین) ڕایگەیاند هیچ پێشنیازێکی فەرمییان پێنەگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەنێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیادا و ئاگاداری دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیە نین.
یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی پوتین ئاماژەی پێ کرد کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا، پرسی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی حەوت (G٧) لە فەرەنسا تاوتوێ نەکراوە.
ئوشاکۆڤ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی ئەو دیدارە، بەبێ پێدانی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، ڕایگەیاند کەس داواکارییەکی لەو جۆرەی پێشکەش بە مۆسکۆ نەکردووە.
پێشتر سەرۆکی ئۆکرانیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە ڕێگەی نامەیەکی کراوەوە پێش دەستپێکردنی کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتی لە سانت پیتەرسبوورگ، پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پوتین لە خاکێکی بێلایەندا کردبوو، بەڵام سەرۆکی ڕووسیا ئەو پێشنیازەی ڕەت کردەوە و بە "ناشایستە" وەسفی کرد.
دواتر زیلینسکی ڕایگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی گرووپی حەوت، پێشنیازی ئەنجامدانی دیدارەکە لە فەرەنسا پێشکەشی مۆسکۆ کراوە، بەڵام کرێملین ئەویشی ڕەتکردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە