4 رۆژ پێش ئێستا 5977 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دووبارە ئەوەى ڕاگەیاند کە گفتوگۆ لەگەڵ تاران دەکەن بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و هۆشداریی دا کە ئەمە دوایین دەرفەتە. 
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا گفتوگۆکان سەبارەت بە کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز چڕ بوونەتەوە. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی دووەمی دانوستانەکان داماڵینی تواناکانی ئەتۆمیی ئێران لەخۆ دەگرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتەکەی پلانی هەبووە ڕۆژیَک پێش دانوستانەکان بەهێزترین گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنێت. 
لە درێژەی لێدوانەکانیدا، ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر سەرکردایەتیی ئێران و بە "دووڕوو" و "فێڵباز" وەسفی کردن، چونکە لە لایەکەوە داوای کۆبوونەوە دەکەن و لە لایەکی دیکەوە بوونی هەر جۆرە گفتوگۆیەک ڕەتدەکەنەوە. هەروەها دووپاتی کردەوە گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزی دەریایی ئەمریکادایە و تاران ناتوانێت هیچ رسوماتێک بەسەر کەشتییەکاندا بسەپێنێت، ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران تەنها لە حاڵەتی ڕێککەوتن یان خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتیدا دەتوانێت شتێک بەدەست بهێنێت و هەرگیزیش نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 
لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان چوارچێوەدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکان بۆ سەر ئێران، ڕێڕەوی ٤٤ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، جموجۆڵی دوو کەشتییان پەکخستووە و پشکنینیشیان بۆ دوو کەشتیی دیکە ئەنجام داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا