1 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

پەیام

حوسییەكان بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر هێزەكانی حكومەتی یەمەن و ناوچەی نەجرانی سعوودیە، لە ئەنجامدا دەیان كەس کوژران و برینداربوون.

لە پەرەسەندنێكی سەربازیدا، گرووپی (ئەنساروڵلا) حوسییەكانی یەمەن بە مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر بنكە سەربازییەكانی حكومەتی یەمەن لە پارێزگاكانی مئەرەب و حەزرەمەوت، هاوكات ناوچەی نەجرانیان لە ناوخۆی سعوودیە پێكاوە. 

سەرچاوە سەربازییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهۆی هێرشەكانەوە لانی كەم 58 سەرباز كوژراون و دەیان كەسی دیكەش بریندارن، كە زۆربەیان لە كاتی مەشقی بەیانیاندا لە مەئرەب كراونەتە ئامانج.

لەلایەكی دیكەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی سعوودیە ڕایگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشەكەی سەر نەجران 11 مەدەنی بریندار بوون. 

وەزارەتی بەرگریی یەمەنیش جەختی كردەوە كە لە كات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەم هێرشانە دەدەنەوە. 

ئەم هێرشە بە توندترین پەرەسەندنی سەربازی لە دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست دادەنرێت و مەترسیی تێكچوونی هەوڵەكانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست كردووە، كە دوای چەند ساڵێك لە ئارامیی ڕێژەیی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆیتەرز: ئێران و عومان لەگەڵ سەپاندنی باجن لە گەرووی هورمز و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: له‌ژێر گوشار و هەڕەشەدا ڕێکەوتن ناکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌كسیۆس: ڕێكه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران نزیكه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسیان له‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ كرد

سەرەتا