07/08/2026 360 جار خوێنراوەتەوە

سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

پەیام 

هاوكات لەگەڵ هێرشی حوسییەكانی یەمەن، سعوودیە لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی گرووپە چەكدارە عێراقییەكانیش.

بەرپرسێكی سعوودی ڕایگەیاند، زانیارییە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی و ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن كە گرووپە چەكدارەكانی عێراق و حوسییەكان بە سەرپەرشتی سوپای پاسدارانی ئێران، سەرقاڵی هەماهەنگین بۆ ئەنجامدانی هێرشی كتوپڕ بۆ سەر سعوودیە. 

هێرشە ئەگەرییەكان ژێرخانە مەدەنی و ئابوورییەكان، لەوانەش دامەزراوەكانی وزە، فڕۆكەخانە و بەندەرەكان دەكەنە ئامانج.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، جووڵەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك لە باكوور و باشووری شانشینەكە بینراوە، كە ئەمەش مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ناوچەكە دروست دەكات. 

هاوكات جەخت لەسەر ئاستی بەرزی هەماهەنگی سەربازی لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) كراوەتەوە. 

سعوودیە ڕایگەیاندووە كە تەواوی ڕێكارە پێویستەكان دەگرنە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر خاكەكەی، جەختیشیان لەوە كردووەتەوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ تاران و لایەنەكانی دیكە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

سەرەتا