07/08/2026 318 جار خوێنراوەتەوە

سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

پەیام 

ئەمڕۆ لە جددە، سعوودیە، توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سێ قۆڵی بۆ بەرگریی هاوبەش واژۆ دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان، لە شاری جیددە كۆ دەبنەوە بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنامەیەكی بەرگریی هاوبەش. 

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ناوچەكە پڕۆسەی واژۆكردنی ئەم ڕێككەوتنامەیەی خێراتر كردووە كە ماوەی ساڵێكە كاری لەسەر دەكرێت.

وەزیری بەرهەمهێنانی بەرگریی پاكستان ڕایگەیاند، ئەم ڕێككەوتنامە سێ قۆڵییە جیاوازە لەو ڕێككەوتنامە دووقۆڵییەی كە ساڵی 2025 لە نێوان ڕیاز و ئیسلام ئاباد واژۆ كرا. 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەردۆغان بگاتە جیددە، لە ڕۆژی پێنجشەممەیشەوە شەهباز شەریف و فەرماندەی سوپای پاكستان گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی چڕ دێت كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێكردووە و ئامانجی دروستكردنی هاوپەیمانییەكی سەربازیی بەهێزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان، پێشتریش وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بە هەوڵەكانی وڵاتەكەی بۆ چوونە ناو ئەم هاوپەیمانییە ستراتیژییە لەگەڵ سعوودیە و پاكستان كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

سەرەتا