2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت
پەیام
هادی عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر، داوا لە گرووپەكانی بەرگریی ئیسلامی لە عێراق دەكات هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ئەمریكا و سعودیە دوابخەن.
هادی عامری لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا داوای لەگرووپە چەكدارەكان كرد لەپێناو "بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق"، دان بەخۆدا بگرن و ڕایگەیاند، كە مافی كوژراو و بریندارەكان لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەدەست دەهێنن.
ئەم داوایە دوای ئەوە دێت كە مۆڵەتی (6بۆ7ی ئاب) كە گرووپەكە دیارییان كردبوو، كۆتایی هات.
پێشتر لە 29ی تەمموزدا، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئەمریكا و سعودیە بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی، 20 چەكدار و 4 ڕاوێژكاری ئێرانی كوژران.
بەرگریی ئیسلامی وێڕای ڕەتكردنەوەی بڕیاری حكومەت بۆ چەكداماڵینی گروپەكان تا 30ی ئەیلوول، هۆشداریی دابوو كە وەڵامدانەوەی "دوژمنی ئەمریكی" و ئامانجە پەیوەندیدارەكانی لە سعودیە حەتمییە، بەڵام بەهۆی ڕێوڕەسمی ئەربەعینەوە وەڵامەكەیان دواخستبوو.
هادی عامری كە پێشتر هێرشەكانی بە "دەستدرێژییەكی گوناحبارانە" وەسف كردبوو، ئێستا جەخت لە چارەسەری ئاشتییانە دەكاتەوە، لەكاتێكدا گروپە چەكدارەكان مەرجی سەلماندنی توانای حكومەتیان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات داناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە