1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەڵدانی هەر درۆنێک وەک ڕەفتارێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت
پەیام
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، فڕینی هەر درۆنێک بەبێ مۆڵەت وەک ڕەفتارێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، پێویستـە سەرجەم چەکەکان لە تەواوی وڵاتدا بکەونـە ژێر ڕکێف و کۆنترۆڵی ڕاسـتەوخۆی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەتەوە. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە ستراتیژیی حکومەت بۆ بنبڕکردنی دیاردەی چەکداریی دەرەوەی یاسا و کۆنترۆڵکردنی چەکی بێمۆڵەت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆشداریی توند دراوەتە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێشوەختەی فەرمی. بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، هەر جووڵە و فڕینێکی بێمۆڵەتی درۆنەکان لە ئاسمانی وڵاتدا، ڕاستەوخۆ وەک کردەوەی تیرۆریستی دەستنیشان دەکرێت و مامەڵەی توندی ئەمنی بەرانبەر ئەنجامدەرانی دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە