1 کاتژمێر پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق: ئێمە ئامادە بووین سووتەمەنی بۆ هەرێم دابین بكەین، بەڵام نەیانویست

پەیام  

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانییدا، باسم محمد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە ئامادە بووین سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، بەڵام حكوومەتی هەرێم خۆی داوای 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی كرد.

ڕاشیگەیاند: چارەسەری پرسی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، بۆیە گرنگە گفتوگۆكان بەردەوام بن تا ئەو كاتەی دەگەینە چارەسەرگەلێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بكات.

هەر لە پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان باسم خزێر وتیشی: ڕێككەوتنێك لەنێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و كۆمپانیاكان هەیە كە دەكرێت بە دانوستان هەموار بكرێت.

باسم خزێر وەزیری نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: وەزارەت جیاوازی لەنێوان هاووڵاتیانی هەرێم و هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق ناكات.

وەزیری نەوت ڕایشیگەیاند: ئێمە ئامادە بووین سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، بەڵام حكوومەتی هەرێم خۆی داوای 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی كرد، ئێمە ئێستاش ئامادەین چاو بەو ڕێككەوتنەدا بخشێنینەوە تا سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین بكەین.

ئەو وتیشی: سەرەڕای بەربەست و ئاڵنگارییەكانی تایبت بە گەرووی هورمزیشەوە وەزارەت توانیویەتی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات.

لە بارەی بەرهەم و هەناردەی نەوتیشەوە، وەزیری نەوت وتی: عێراق ئێستا ڕۆژانە نزیكەی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام هەناردە یەك ملیۆن و نیو تا یەك ملیۆن و حەوتسەد هەزار بەرمیلە، واتە نیوەی ئەوەی بەرهەم دێت هەناردە دەكرێت.

وتیشی: لەگەڵ ئێرانیش لە گفتوگۆگۆیداین تا ڕێگە بە هەناردەی نەوتی عێراق بدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بەڵام تائێستا ئەنجامی نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: ئێمە ئامادە بووین سووتەمەنی بۆ هەرێم دابین بكەین، بەڵام نەیانویست

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

سەرەتا