8 کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ پرسى چەکدادانی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و هەڵوێستى ئێران

پەیام
بەپێى زانیاریی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە سەردانێکی کتوپڕدا بۆ بەغداد لەگەڵ نوێنەری گرووپـە چەکدارەکان کۆبووەتەوە و ڕێنمایی ئاڕاستەى بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان کردووە کە "خۆیان بە دوور بگرن لە هەر جۆرە پێکدادانێک لەگەڵ حکوومەتى ناوەندى". 

زانیارییەکان هەریەکە لە ئەلجەزیرە، عەرەبییە جەدید و هەروەها شەفەق نیوزى عێراقی لە سەرچاوەکانیانەوە بڵاویان کردوەتەوە کە قائانی لەم سەردانەدا، هۆشداریی به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان داوه‌ کە نابێت بە هیچ شێوەیەک بکەونە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، ئەم جووڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەی تاران لە کاتێکدایە کە حکومەتی ناوەندی گوشارەکانی بۆ کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا چڕکردووەتەوە و وڵات لەبەردەم وەرچەرخانێکی ئەمنی و سیاسیی گرنگدایە. 

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، قائانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی" و فەرماندەی گرووپە چەکدارەکان ئەنجامداوە و بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە تاران لەگەڵ تێکچوونی دۆخی ناوچەکە و بە تایبەت عێراق نیە و جەخت لە پاراستنی ئاسایشى عێراق و یەکگرتوویی گرووپە چەکدارەکان و حکومەتى ناوەندى دەکاتەوە، هەروەها ڕێنمایی ئەوەشى بە گرووپە چەکدارەکان داوە لە ڕێگەی گوشاری سیاسی و گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەت بگەنە جۆرە سازانێک کە ڕێگری لە پێکدادان بکات، چونکە هەر جۆرە پشێوییەک دەبێتە هۆی قەیرانێکی ناوخۆیی فراوانتر کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات. 

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی عێراق بە پاڵپشتی هاوپەیمانی "بەڕێوەبردنی دەوڵەت"، پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری کۆنترۆڵکردنی چەک و ٣٠ی ئەیلوولی وەک دوا مۆڵەت بۆ ئەم مەبەستە دیاریکردووە، هێزە سیاسییە سەرەکییەکان هۆشدارییان داوە کە هەر چالاکییەکی چەکداری لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، وەک "دەرچوون لە یاسا" و "تیرۆر" هەژمار دەکرێت. 

لەم چوارچێوەیەدا، هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە و مۆڵەتی ئەفسەران هەڵوەشێنراوەتەوە، ئەمەش نیشانەی جددیبوونی دەوڵەتە لە بەرانبەر ئەو گروپانەی وەک "کەتائیبی حزبوڵڵا و نوجەبا" کە ڕادەستکردنی چەک بە کشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەبەستنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسى چەکدادانی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و هەڵوێستى ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەڵدانی هەر درۆنێک وەک ڕەفتارێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ـ ئێران کە ملیۆنێک قوربانى خستەوە 38 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنیدا تێپەڕى

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: ئێمە ئامادە بووین سووتەمەنی بۆ هەرێم دابین بكەین، بەڵام نەیانویست

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

سەرەتا