6 رۆژ پێش ئێستا 441 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر داهاتووی فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەکەی ڕاگەیاندووە و نرخێکی دیاریکراوی بۆ دەستبەرداربوون لێی داناوە.

 بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، یانە کەتەلۆنییەکە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی وەک مەرجی سەرەکی بۆ فرۆشتنی تۆرێس دیاری کردووە، هاوکات ئامادە نییە هیچ زیادکردنێک لە مووچە و مەرجە داراییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی ئەو یاریزانەدا بکات.

ڕۆژنامەی "سپۆرت" ئاشکرای کردووە کە کارگێڕی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستێکی نوێ بۆ نوێکردنەوە پێشکەشی فێران تۆرێس بکات، بەڵام بە هەمان ئەو مووچەیەی ئێستا وەریدەگرێت و بەبێ هیچ زیادکردنێک و لە ئەگەرێکدا ئەگەر یاریزانەکە ئەو پێشنیازە ڕەت بکاتەوە، ئەوا یانەکە دەرگای گفتوگۆ بۆ فرۆشتنی بە یانە خوازیارەکان دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، یانەی پاریس سان جێرمان وەک سەرەکیترین کڕیار دەرکەوتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕاندال کۆڵۆ موانی یانە فەرەنسییەکەی جێهێشتووە، پاریس چاوی لەوەیە ڕەزامەندی تۆرێس بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی یەکەم ئەزموونی خۆی لە دەرەوەی خولی ئیسپانی تاقی بکاتەوە و پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەکەی پایتەختی فەرەنساوە بکات.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فێران تۆرێس بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا