2 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە
پەیام
لەكاتی نۆژەنكردنەوەی بینایەك لە شارۆچكەی سەنت-گیلیس لە بەلجیكا، لەلایەن كرێكارانەوە گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە.
دۆزینەوەكە كاتێك ڕوویدا كە كرێكارانی كۆمپانیای بیناسازیی «دی براند» سەرقاڵی ڕووخاندنی دیوارێكی ژێرزەمینی بینایەك بوون، لەناو دیوارە ڕووخێندراوەكەدا، بڕێكی زۆر لە قاڵب و لیرە و دراوی زێڕ شاردرابوونەوە كە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان و بە نرخی ئێستای زێڕ، بەهاكەیان دەگاتە نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ.
لای خۆیەوە، كۆمپانیاكە دەستبەجێ گەنجینەكەی بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستووەتەوە، تاوەكو ڕێگری لە هەر مەترسییەكی دزین یان تێكدان بگرێت.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك وەك خاوەنی یاسایی یان میراتگری گەنجینەكە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە نەكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە