1 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
كام وڵاتانهی جیهان هاووڵاتیانیان لهنێو قوربانیانی لافاوهكهی نیپاڵدان
پهیام
بەهۆی لافاوهكهی نیپاڵ و هەرێمی تیبتی چین، سەدان گەشتیار بێسەروشوێن بوون، لەنێویاندا زیاتر لە ٥٠٠ گەشتیاری بیانی لە ٣٣ وڵاتەوە، لە نیپاڵ و ٢٦٠ کەسیش لە تیبت هەن.
بەرپرسانی کەرتی گەشتوگوزار ڕایانگەیاندووه، لە کۆی ٥٧٠ گەشتیاری بێسەروشوێنبوو لە نیپاڵ، ٥١٧ کەسیان هاووڵاتیی بیانیی ٣٣ وڵاتی جیاوازن. هاوکات تەلەڤیزیۆنی فەرمیی چین بڵاویکردەوە کە لە ناوچەی گیرۆنگی سەر بە هەرێمی تیبت ٢٦٠ گەشتیاری دیکەی بیانی بێسەروشوێن بوون، بەڵام تا ئێستا ناسنامە و وڵاتنامەی ئەو کەسانە بە فەرمی ئاشکرا نەکراون.
بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی گەشتوگوزاری نیپاڵ، زۆرترین ژمارەی بێسەروشوێنبووەکان هاووڵاتیی هیندستانن کە ١٧٨ کەسن، دواتر ئەمریکا بە ٦٥ گەشتیار دێت. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا ونبوونی ٥٥ هاووڵاتیی وڵاتەکەی پشتڕاست کردووەتەوە. هاوکات ٥٣ ئۆکراینی، ٣٥ ئوسترالی، ٣٣ بەریتانی و ٢٥ کەنەدی لەنێو ئەو کەسانەدان کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، و حکومەتی ئەو وڵاتانەش لە هەوڵی بەردەوامدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نیپاڵ بۆ دۆزینەوەیان.
لە درێژەی ئامارەکاندا، نۆ هاووڵاتیی کۆریای باشوور کە کارمەندی وێستگەیەکی کارەبا بوون بێسەروشوێنن و ١٠ کەسی دیکەشیان گیریان خواردووە. هەروەها نۆ سەنگافووری، هەشت ئەڵمانی، هەشت ڕووسی لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەفریقای باشوور، لاتیڤیا، ژاپۆن و نیوزلەندا بێسەروشوێن بوون. ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاووڵاتییانی چەندین وڵاتی دیکەی وەکوو فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سوید و بەلجیکا لەنێو قوربانییەکانی ئەو کارەساتە سروشتییەدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە