2 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

ئێران داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات پابەندی سزاكانی ئەمریكا نەبن

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات پابەندی سزاكانی ئەمریكا نەبن و بە نایاسایییان دەزانێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا گەمارۆی ئابووری ئەمریكای كە بە"تیرۆری ئابووری" ناو هێناوە، شەرمەزار كرد و ڕایگەیاند، هەموو دەوڵەتان ئەركدارن كە خۆیان لە جێبەجێكردنی سزاكانی واشنتۆن بەدوور بگرن.

تاران جەخت دەكاتەوە كە بەشداریكردن لەو سزایانەدا، بەواتای هاوكاریكردنە لە سەپاندنی ویستێكی نایاسایی و تێكدانی پەیوەندییە ئابوورییە شەرعییەكانی نێوان وڵاتان.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە سزاكانی ئەمریكا پێشێلكارییەكی ڕوونی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و مافەكانی مرۆڤن، بۆیە هیچ وڵاتێك نابێت دان بە ئاسەوارەكانیاندا بنێت. 

هاوكات، ئێران هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ گۆشەگیركردنی ئابووری وڵاتەكەی وەك دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆ دەبینێت. 

دوێنێش لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش، تاران داوای كردووە كە فشار بخرێتە سەر ئەمریكا تاوەكو كۆتایی بە هەڕەشە و كردارە زۆرەملێیەكانی ئاراستەی وڵاتانی سێیەم بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانی: شەش هەزار دەریاوان لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات پابەندی سزاكانی ئەمریكا نەبن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر بۆ پرسی هورمز ده‌چێته‌ تاران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا و ئاگری تێبه‌ربوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنیا ئێران و عومان ڕێڕەوی هورمز ڕێکدەخەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عومان: بەمزووانە ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هورمز ده‌كرێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕێكه‌وتن، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ئه‌ركیان چی ده‌بێت؟

سەرەتا