2 کاتژمێر پێش ئێستا 173 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشی چاودێری تیرۆرەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە وەك "ژنێكی ئازا" خەڵات كرابوو و بە "ژنی ئاسنین" ناودەبرا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی "فۆكس نیوز"، ئیدارەی نوێی ئەمریكا وەرچەرخانێكی توندی بەرامبەر تەیف سامی گرتووەتە بەر. 

دیلان جۆنسۆن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند، كە لەسەردەمی ترەمپ و ڕوبێۆدا ڕێگە بە كەسانی گوماناوی بە تیرۆر نادرێت لە ئەمریكا بمێننەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ساڵی 2022دا ئەنتۆنی بلینكن بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە تەیف سامی بەخشیبوو.

یاسادانەرانی كۆمارییەكان تەیف سامییان بە ئاسانكاری بۆ تەمویلكردنی تیرۆر لە ڕێگەی سیستەمی دارایی عێراقەوە تۆمەتبار كردووە. 

هاوكات لەگەڵ سزاكانی واشنتن، دادگایەكی عێراقیش لە ئابی 2025دا ناوبراوی بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی بانگهێشت كردووە. 

تەیف سامی كە پێشتر پۆستی وەزیری دارایی عێراقی بەڕێوەدەبرد، لە ئێستادا وا بڕوا دەكرێت لە دەرەوەی عێراق بێت و بەهۆی خستنە ناو لیستی چاودێری تیرۆرەوە، مافی چوونە ناو خاكی ئەمریكای لێ سەندراوەتەوە.

ئەم پەرەسەندنە دوای فشارە بەردەوامەكانی ئەندامانی كۆنگرێس دێت بۆ سزادانی بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیە داراییە گوماناوییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەئێستادا سەرنجمان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێرانە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەی نیپاڵ گەیشتە 469 كەس و هەزار کەسیش بێسەروشوێنن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەزائیر.. بەهۆى ئاگرکەوتنەکانەوە 12 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54 كەسیش برینداربوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاشای نەرویج کە 35 ساڵە پاشاى وڵاتەکەیەتى كۆچی دوایی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كام وڵاتانه‌ی جیهان هاووڵاتیانیان له‌نێو قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی نیپاڵدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: شارۆچكه‌یه‌كی ستراتیژیمان له‌ ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كرد

سەرەتا