2 کاتژمێر پێش ئێستا
181 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین
پەیام
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە چەندین تۆڕ و نێوەندگیری نوێیان دەستنیشان كردووە كە ئێران بۆ قاچاخكردنی نەوت و دەربازبوون لە سزاكان بەكاریان دەهێنێت، جەختیشیان كردەوە هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی تاران بە هاوكاری هاوپەیمانەكانیان بە یەكجاری وشك دەكەن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كە سەرجەم ئەو كەناڵ و ڕێگەیانەیان دیاری كردووە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەربازبوون لە سزاكان سوودیان لێ وەردەگرێت. وەزارەتەكە جەختی كردەوە كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسە حكومییەكان و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكانیان، هەر سەرچاوەیەكی داهات كە بۆ ڕژێمی ئێران بڕوات و نایاسایی بێت، دەكرێتە ئامانج.
هەروەها هۆشداری توند درایە ئەو لایەن و كۆمپانیایانەی هێشتا بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە بازرگانیكردن لەگەڵ ئێران، كە بەهۆی دابڕانی ئابوورییەوە، مەترسی سزاكان لەسەریان گەورەتر دەبێت.
واشنتن پابەندبوونی خۆی دووپات كردەوە بۆ بڕینی هەموو شادەمارە ئابوورییەكانی تاران، بە مەبەستی كۆتاییهێنانی یەكجاری بە هەڕەشەكانی ئەو وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە