2 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
جەزائیر.. بەهۆى ئاگرکەوتنەکانەوە 12 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54 كەسیش برینداربوون
پەیام
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە 16 ویلایەتی جەزائیر، 12 كەس گیانیان لەدەست دا و 67 ئاگریش هێشتا بەردەوامن.
تیمەكانی بەرگری شارستانی جەزائیر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی 67 ئاگركەوتنەوەدان كە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی گرتووەتەوە و بەپێی نوێترین ئامارە فەرمییەكان، بەهۆی ئەم كارەساتەوە 12 كەس گیانیان لەدەست داوە و 54 كەسیش بریندار بوون، كە باری تەندروستی شەش كەسیان ناجێگیرە.
زۆرترین زیانەكان لە ویلایەتەكانی جیجل، تاریف و سكیكدە تۆمار كراون.
سەعید سەیوود، وەزیری ناوخۆی جەزائیر ڕایگەیاند كە لێكۆڵینەوەیەكی ورد بۆ دۆزینەوەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكان دەستی پێكردووە، هاوكات، سەرۆكایەتی كۆماری جەزائیر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتدا ڕاگەیاند و هەموو ئاهەنگ و چالاكییە وەرزشییەكانی هەڵوەشاندەوە.
لای خۆیەوە مانگی سووری جەزائیریش كەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هاوكاریكردنی ئەو خێزانانەی بەهۆی ئاگرەكەوە زیانیان بەركەوتووە، تیمەكانیش تا ئێستا توانیویانە 85 ئاگری جیاواز لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا بكوژێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە