2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
پاشای نەرویج کە 35 ساڵە پاشاى وڵاتەکەیەتى كۆچی دوایی كرد
پەیام
كۆشكی پاشایەتی نەرویج ئەمڕۆ هەینی كۆچی دوایی پاشای وڵاتەكەی، هاراڵدی پێنجەمی لە تەمەنی 89 ساڵیدا ڕاگەیاند، ئەمەش كەمتر لە 24 كاتژمێر دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی تێكچوونی باری تەندروستی و مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی هەوكردنی خوێنەوە.
كۆچی دوایی پاشا هاراڵد دوای ئەوە هات كە كۆشكی پاشایەتی دوێنێ پێنجشەممە باری تەندروستی ناوبراوی بە زۆر مەترسیدار وەسف كردبوو.
پاشای نەرویج كە بە تەمەنترین پاشای كیشوەری ئەوروپا دادەنرا، لە 17ی ئابەوە بەهۆی تووشبوونی بە هەوكردنی بەكتریایی لە خوێنیدا گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكدا بوو.
هارالد پێنجەم لە ساڵی 1991ەوە وەك سەرۆكی ڕەمزی دەوڵەتی نەرویج دەست بەكاربووە و جێگەی باوكی گرتەوە كە پاشایەكی خاوەن جەماوەرێكی فراوان بوو.
ئەو لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی حوكمڕانیدا وەك پاشایەكی چاكسازیخواز ناسرابوو كە توانی پارسەنگی سیاسی و پێگەی پاشایەتی وڵاتەكەی بە باشی بپارێزێت.
بە كۆچی دوایی ئەم پاشا 89 ساڵەیە، نەرویج و جیهان ماڵئاوایی لە یەكێك لە دێرینترین سەركردە سەردەمییەكانی ئەوروپا دەكەن كە بۆ ماوەی 34 ساڵ بەردەوام بوو لە خزمەتكردنی وڵاتەكەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە