03/09/2026 454 جار خوێنراوەتەوە

گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ڕۆدری زیاد دەکەن.

 بەرنامەی ناوداری "ئێل چیرینگیتۆ" ئاشکرای کردووە، کە دەستەی تەکنیکی بلاوگرانا بە ڕاهێنەرایەتی فلیک، تووشی دڵەڕاوکێ بوونە سەبارەت بە توانای جەستەیی ڕۆدری، کە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا وەک گرێبەستێکی سەرەکی هاتە یانەکە.

ئاماژە بەوەش دراوە، ڕۆدری بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی بچووک لە پشتی لە ماوەی هاویندا، هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست و تەنیا ٢٠ خولەک بەشداری یارییەکانی کردووە.

هانسی فلیک پێی وایە ئەم یاریزانە ناتوانێت لە وەرزێکدا ٦٠ یاری وەک یاریزانی سەرەکی ئەنجام بدات و بۆیە پلان وایە ڕۆدری لە یارییە گەورەکاندا بەکاربهێنرێت و لە یارییەکانی خولی ئیسپانیادا دەرفەتی زیاتر بە "مارک بێرناڵ" بدرێت، کە وەک جێگرەوەی داهاتووی ئەو لە یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەژمار دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا