1 کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە وڵاتەكەی خاوەنی كۆگایەكی گەورەی تەقەمەنییە و بە ئاستێكی بێپێشینە چەك بەرهەم دەهێنێت، جەختیشی كردەوە كە واشنتن لە ئێستادا تەقەمەنییەكان بۆ خۆی دەپارێزێت و پارەی هاوكارییەكانی ئۆكرانیا و ناتۆ لە ئەوروپا وەردەگرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خاوەنی كۆگایەكی زەبەلاحی تەقەمەنییە و ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەمریكا بە ئاستێكی بێپێشینە چەك و تەقەمەنی بەرهەم دەهێنێت.

ترەمپ ڕایگەیاندووە، كە وڵاتەكەی بڕێكی نزیك لە "بێسنوور" تەقەمەنی جۆرایەتی بەرز و مامناوەندی هەیە و كار بۆ كۆگاكردن و ئامادەباشی بۆ هەر بارودۆخێكی لەناكاو یان جەنگێكی ئەگەری دەكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد كە واشنتن بڕیاری داوە لە ئێستادا تەقەمەنییەكان بۆ خۆی بپارێزێت نەك بیفرۆشێتە لایەنی تر، بەڵام فرۆشتنی چەك بە هاوپەیمانان بەم زووانە دەست پێ دەكاتەوە. 

ترەمپ ڕەخنەی لە ئیدارەی جۆ بایدن گرت و وتی، بڕی ئەو تەقەمەنییانەی دراوە بە ئۆكرانیا زۆر زیاترە لەوەی ئەمریكا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژی ئێران بەكاری هێناوە.

هەروەها وتی ئەمریكا سەدان ملیار دۆلار هاوكاریی پێشكەش بە ئۆكرانیا و ناتۆ كردووە و داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارانە لە ئەوروپا دەكات، هەرچەندە پێیوایە گەڕانەوەی ئەو پارانە دواكەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ هۆشداری لە ناکۆکییە نوێیەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا دا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانیی دەرەکی جەنگی سوودان درێژە پێ دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسر... لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ کەس گیانیان لەدەست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێدەچێت سەرۆکانی ئەمریکا، ڕووسیا و چین پێکەوە کۆ ببنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: نیگه‌رانین له‌ پێكدادانه‌ سه‌ربازییه‌كان و له‌ هه‌وڵی دیبلۆماسی به‌رده‌وام ده‌بین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترامپ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەکات

سەرەتا