04/09/2026 231 جار خوێنراوەتەوە

بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

پەیام 

بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەكدا، ئەحمەد داودئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی توركیا دادگایی دەكرێت..

داواكاری گشتیی توركیا، دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەیەكی یاسایی دژی ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی پێشووی توركیا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە دوای بڵاوكردنەوەی لێدوانێكی داودئۆغڵو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دێت، كە بە سووكایەتیكردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەقەڵەم دراوە لەلایەن هاوپەیمانەكەی پێشووی ئەردۆغانەوە.
داودئۆغڵووی تەمەن 67 ساڵ، پێشتر یەكێك بووە لە كەسایەتییە هەرە دیارەكانی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP). ناوبراو لە ساڵانی نێوان 2009 و 2014 پۆستی وەزیری دەرەوەی هەبووە و دواتر تا ساڵی 2016 وەك سەرۆك وەزیران كاری كردووە. ئەو كات بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ ئەردۆغان لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناو دەستوور و زیادكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار، دەستی لەكاركێشایەوە و جیابووەوە.

لە ساڵی 2019دا داودئۆغڵوو پارتی ئایندەی دامەزراند، بەڵام نەیتوانی لە هەڵبژاردنەكاندا پێگەیەكی بەهێز بەدەستبهێنێت، تا دواجار لە ئابی ئەمساڵدا هەڵوەشاندنەوەی پارتەكەی ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز هەرگیز وەك پێش شەڕی لێ نایەتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی عەرەبی: "دوو دڕۆن لە ئاسمانی ڕیاز تێکشکێندران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

سەرەتا