1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت
پەیام
ڕێكخراوەكانی ئەمریكا داوایان لە كۆنگرێس كرد بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی ساڵی 2027 لاببات كە بە "ماددەی 219" ناسراوە و هەوڵی فراوانكردنی هاوكارییە سەربازی و تەكنەلۆژییەكانی نێوان واشنتۆن و ئیسرائیل دەدات.
56 ڕێكخراوی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەمریكا هۆشدارییان داوە كە تێكەڵبوونی زیاتری پیشەسازییە بەرگرییەكانی نێوان هەردوو لا، مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دروست دەكات.
بەپێی نامەیەكی فەرمی، ڕێكخراوەكانی وەك لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوە كردووە كە پەرەپێدانی تەكنەلۆژیای هاوبەش لە كاتێكدایە كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات لە یەكتر دوور دەكەونەوە.
پڕۆژەیاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند كراوە و ئێستا چاوەڕێی دەنگدانی ئەنجومەنی پیران دەكات.
ئامارەكان نیشان دەدەن كە پشتگیریی گشتیی ئەمریكییەكان بۆ ئیسرائیل كەم بووەتەوە و بەپێی ڕاپرسییەكی زانكۆی كوینی بیاك، 48%ـی دەنگدەرانی ئەمریكی و 66%ـی دیموكراتەكان پێیان وایە واشنتۆن پشتگیرییەكی لەڕاددەبەدەر لە ئیسرائیل دەكات.
ئەم گۆڕانكارییانە لە دوای دەستپێكردنی شەڕی غەززە لە ساڵی 2023ەوە، بە شێوەیەكی بەرچاو لە ناوخۆی ئەمریكادا ڕەنگیان داوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە