2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
"لاریجانی توانای ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەمریكا هەبووە، بۆیە ئیسرائیل به ئه‌نقه‌ست تیرۆری كرد"
پەیام
ڕۆژنامه‌ی "فاینانشیاڵ تایمز" ئاشكرایكرد، ئیسرائیل به ئه‌نقه‌ست عه‌لی لاریجانی سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران تیرۆر كرد، به‌و پێیه‌ی تاكه كه‌سایه‌تی دیاری تاران بوو كه توانای به‌ستنی ڕێككه‌وتنی ئاشتیی په‌سه‌ندكراوی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بوو، بۆیه له‌لایه‌ن ته‌لئه‌بیبه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه لێكدرایه‌وه.
سێر جۆن ساوه‌رز سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كی بەریتانیا (MI6) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "فاینانشیاڵ تایمز" ڕاشیگەیاند، له ناوخۆی ئێران‌دا ململانێیه‌كی توندی ده‌سه‌ڵات له ئارادایه و ڕژێم به خێرایی به‌ره‌و سه‌ربازیكردنی زیاتر و زاڵكردنی ڕۆڵی سوپای پاسداران هه‌نگاو ده‌نێت، له كاتێكدا كه‌سایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان په‌راوێز ده‌خرێن، "وڵاتانی ڕۆژئاوا هیوای زۆریان به محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌بوو وه‌ك سه‌رۆكی دانوستانكاران، به‌ڵام له ئێستادا له چه‌قی بڕیاردانی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی لەوەكرده‌وه، ئێران له ڕووی ئابورییه‌وه ڕووبه‌ڕووی فشاری زۆر قورس ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌مریكا زیاتر سیاسیین نه‌ك ئابوری.
سێر جۆن ساوه‌رز ئاماژه‌ی به مێژوی واشنتن له كشانه‌وه له جه‌نگه پڕتێچوه‌كانی وه‌ك ڤێتنام، لوبنان، سۆماڵ و ئه‌فغانستان كرد و وتی، "ئه‌مریكییه‌كان به‌رگه‌ی شه‌ڕی درێژخایه‌ن ناگرن، له هه‌مانكاتدا ئه‌م لێدوانانه له‌ناو میدیا و تۆڕه فارسییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رفراوانی دروستكردوه سه‌باره‌ت به ململانێی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات له تاران".
باسی له‌وه‌شكردووه، "تاكه كه‌س كه ده‌یتوانی ڕۆڵێكی محوه‌ری و یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌ستنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتن بگێڕێت عه‌لی لاریجانی بوو، به‌ڵام ئیسرائیلییه‌كان به ئه‌نقه‌ست تیرۆریان كرد، چونكه لاریجانییان وه‌ك كه‌سێك ده‌بینی كه ده‌توانێت بگاته ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی كه بۆ هه‌ردولا قبوڵكراو بێت، هه‌ر بۆیه‌ش به مه‌ترسییان ده‌زانی".
عەلی لاریجانی سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە شەوی 16 لەسەر 17ی (ئازار/3)ی 2026 لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر تاران لەگەڵ کوڕەکەی (مورتەزا) و چەند پاسەوانێکی کوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە