1 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر سعودیە دەكات و فەرماندەیەكیش دووردەخاتەوە

پەیام
 
عێراق دان بەوەدا دەنێت هێرش بۆ سەر سعودیە لە خاكی ئەم وڵاتەوە ئەنجام دراوە و فەرماندەیەكی ئەمنییش لە پۆستەكەی لا دەدات.

عێراق دانی بەوەدا نا كە هێرشەكان بۆ سەر سعودیە لە پارێزگای میسان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە ئەنجام دراون.

لەوبارەوە، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردەوە كە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران فەرمانێكی دەركرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنەكانی میسان و فەرماندەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە. 

نووسینگەكەی زەیدی ڕوونی كردەوە "ئەم بڕیارە دوابەدوای سەلماندنی هێرشەكە لەلایەن سعودیەوە هات كە لە ناوچەیەكی پارێزگای میسانەوە ئەنجام دراوە".

بڕیارەكەیش دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕاگەیەنراوەكەی سعودیە هات كە تێیدا ئاماژەی بەوە كردبوو هێڵی بۆڕی نەوتی "ڕۆژهەڵات - ڕۆژاوا" كەوتووەتە بەر پەلاماری ژمارەیەك درۆن كە لە عێراقەوە ئاڕاستە كرابوون و بووە هۆی ڕاگرتنی كاتیی هێڵەكە و برینداربوونی چەند كەسێك. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی وزەی سعودیە بۆ ئاژانسی هەواڵی وڵاتەكەی زانیاری داوە و ئاماژەی بەوە كردووە "هێڵەكە لە چەند شوێنێك لە ڕیاز و مەدینە بە چەند درۆنێك بەئامانج گیراوە، بەڵام زیانە مادییەكانی ئاشكرا نەكرد".

هێڵی "پترۆلاین" یەكێكە لە گرنگترین دەمارەكانی گواستنەوەی نەوت لە سعودیە و درێژییەكەی دەگاتە 1200 كیلۆمەتر لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەكەدا، بە توانای گواستنەوەی حەوت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر سعودیە دەكات و فەرماندەیەكیش دووردەخاتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكان: بەو مەرجە چەك دادەنێین یاسایەك دابنرێت و هەمووان بگرێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 388 كۆچبەری عێراقی گەڕێندرانەوە و هێشتا ژمارەیەكی دیكەش ماون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەپێناو ڕاكێشانی كۆمپانیاكانیان بۆ عێراق، زەیدی سەردانی ئەوروپا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی لەگەڵ سەرۆككۆمار وەزیرەكەیان ناچێتە ڕێوڕەسمێكی باڵیۆزەكان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

سەرەتا