58 خولەک پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: بهخێرایی خهریكی بهرههمهێنانی مووشهكی پاتریۆتین
دوناڵد ترامپ جەخت دەکاتەوە لە خێراکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی پاتریۆت و پڕکردنەوەی کۆگاکانی سوپای وڵاتەکەی و لە هەمان کاتیشدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئامادەیی هێزەکانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ناو فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی کۆگایەکی گەورەی چەکە و هەندێکیان بە بڕێکی نزیک لە بێسنوور بەردەستن. ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە بە خێرایی سەرقاڵی دووبارە پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەک لە وڵاتەکەیانن و لە ئێستادا بە ژمارەیەک کە لە هەر کاتێک زیاترە، مووشەکی پاتریۆت بەرهەم دەهێنن.
لە لایەکی دیکەوە، براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سەنتکۆم)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "سی بی ئێس نیوز" ئاشکرای کرد کە هیچ نیگەرانییەکی نییە بەرانبەر کەمیی تەقەمەنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران. کۆپەر جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا زۆر باش چەکدار کراون و بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو ئامادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە