2 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
فەرەنسا هێز و سیستەمی بەرگری بۆ پاراستنی نەوتی سعودیە دەنێرێت
پەیام
بە ئامانجی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكانی یەنبوع، فەرەنسا هێز و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ سعودیە دەنێرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەپێی ڕێككەوتنێكی هاوبەش لەگەڵ ڕیاز، هێز و سیستەمی ڕادار و بەرگری بۆ پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكانی شاری یەنبوعی سعودیە لەسەر دەریای سوور دەنێرێت.
ماكرۆن جەختی كردەوە كە ئەم هەنگاوە تەنها خاوەن ڕەهەندێكی بەرگرییە و فەرەنسا مەبەستی نییە لەو ململانێ و جەنگەی ناوچەكەدا گرتوویەتییەوە تێوەگلێت .
پاراستنی یەنبوع بۆ فەرەنسا گرنگی ستراتیژی هەیە، چونكە ئەم شارە وەك دەروازەیەكی سەرەكی بۆ هەناردەكردنی نەوتی سعودیە تەماشا دەكرێت، بەتایبەت لەم كاتەدا كە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز دروست بووە و سعودیە زیاتر پشتی بە هێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ یەنبوع بەستووە دوای ئەو ئاڵۆزییانە دێت كە كاریگەرییان لەسەر هەناردەكردنی نەوت هەبووە.
هاوكات هەریەكە لە سعودیە و توركیا و پاكستان ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە تاوەكو لەرێگەی بەرگریی هاوبەشەوە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی مەككەدا ڕووبەڕووی هێرشی حوسییەكان ببنەوە، لە بەرانبەریشدا تاران دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ ڕەت دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە