1 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و چین لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی ڕێك كەوتن

پەیام

ئەمریكا و چین ئاگربەستی بازرگانییان درێژ كردەوە و جەختیشیان لەسەر بەڕێوەبردنی كێشە ئابووری و سیاسییەكان كردەوە.

لە سەردانێكی مێژووییدا بۆ واشنتن، شی جین پینگ سەرۆكی چین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆ بووەوە و هەردوو وڵات لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە ڕێك كەوتن. 

ئەم ڕێككەوتنە دەرفەت بە هەردوو زلهێز دەدات تا ڕێكەوتی 10ی كانوونی دووەم درێژە بە دانوستانەكان بدەن بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوورییەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان.

لە كۆبوونەوەكەی كۆشكی سپیدا، پرسی ژیریی دەستكرد و دۆسیەی ئێران تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان بوون. 

سەرۆكی چین بە فەرمی ڕایگەیاند كە پێویستە ئەمریكا و چین وەك دوو هاوبەش هەڵسوكەوت بكەن نەك ڕكابەر. 

هەروەها شی پشتیوانی خۆی بۆ گەڕانەوەی ئەمریكا و ئێران بۆ ڕێككەوتننامەی مانگی حوزەیران دەربڕی، كە ئامانج لێی  كۆتاییهێنانە بە شەڕ و كردنەوەی گەرووی هورمز.

سەردانەكەی شی جین پینگ بۆ ئەمریكا، كە یەكەم سەردانی فەرمییە لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەكدا، هەردوو وڵاتیش هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەم دیپلۆماسییە نوێیەوە، كێبڕكێی نێوانیان بە ئاراستەیەكی ئارام و سەقامگیردا ببەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك پاپا لیۆ سەردانی فەڕەنسا دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و چین لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی ڕێك كەوتن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا هێز و سیستەمی بەرگری بۆ پاراستنی نەوتی سعودیە دەنێرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیران سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ لە جەنگی سەر ئێران ڕەتكردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن بە هاوكاریكردنی نەتانیاهۆ و تۆمەتباردەكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی غەززەوە نەتەنیاهوو كەمترین كۆبوونەوەی دبلۆماسیی لەگەڵ دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کێ ئەرکی پاراستنی پزیشکیانی لە ئەمریکا ئەستۆدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێڕه‌وی بارێکی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بەرەو هۆنگ کۆنگی چین گۆڕدراوه‌

سەرەتا