2 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك پاپا لیۆ سەردانی فەڕەنسا دەكات
پەیام
پاپای ڤاتیكان، لیۆی چواردەهەم، ئەمڕۆ هەینی سەردانێكی فەرمی بۆ فەڕەنسا دەستپێدەكات كە تا 28ی ئەیلوول دەخایەنێت؛ سەردانەكە تیشك دەخاتە سەر داهاتووی ئەورووپا، ڕێكخستنی یاسایی زیرەكیی دەستكرد و بەهێزكردنی پێگەی كەنیسەی كاسۆلیكی لەوڵاتەكەدا.
لە میانەی گەشتەكەیدا، پاپا سەردانی پاریس، مەزاری بەناوبانگی كاسۆلیكی "لۆرد"، و شاری "مێتس"ی نزیك سنووری ئەڵمانیا دەكات، كە مێژووەكەی بە پڕۆژەی یەكگرتنی ئەورووپاوە گرێدراوە.
هاوكات لە نێو ئامادەكارییە چڕەكان بۆ پێشوازیكردن لە جەماوەرێكی گەورە، پێشبینی دەكرێت سبەی شەممە نزیكەی 600 هەزار كەس بەشداری لەو نوێژە بەكۆمەڵەدا بكەن كە پاپا لیۆ لە پاریس سەرپەرشتی دەكات.
لە درێژەی سەردانەكەیدا، پاپا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و بەرپرسانی دیكە كۆدەبێتەوە، هەروەها لە ڕێكخراوی یونسكۆ وتارێك پێشكەش دەكات و تێیدا مەترسییەكانی زیرەكیی دەستكرد و پێویستیی دانانی یاسا و چوارچێوەیەكی نێودەوڵەتی بۆ سەرپەرشتیكردنی دەخاتە ڕوو.
ئەم سەردانە مێژووییە لە كاتێكدایە كە لە نێوان كەنیسە و حكوومەتی فەڕەنسادا ناكۆكی لەسەر پرسەكانی وەك مافی لەباربردنی منداڵ و یارمەتیدانی پزیشكی بۆ مردن (مردنی بەبەزەیی) هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە